پیرۆ.. پۆلیس به به‌رگی سانتا كڵۆز دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كات
K24 - هەولێر:
تیمێكی پۆلیسی پیرۆ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گرووپێكی بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له سنووره‌كانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و بۆ نه‌ناسینه‌وه و هه‌ستپێنه‌كردنیشی، یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به‌رگری سانتا كلوزی پۆشیوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی پیرۆ، تیمێكی پۆلیس كه یه‌كێكیان به‌رگی سانتا كڵۆز "بابا نوئێڵ"ـی پۆشیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی باكووری لیمای پایته‌خت بۆ سه‌ر گرووپێكی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌نجام داوه و توانیویانه دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ماریگوانا ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه كۆڵۆنێڵ واڵته‌ر بالۆمینۆ، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی پۆلیسی نیشتمانی پیرۆ به میدیاكانی گوتووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییپێهاتووه و ئه‌و ستراتیژییه‌ی دایان‌نابوو به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامیان داوه به‌تایبه‌ت كه یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به‌رگی سانتا كڵۆزی پۆشیوه و به‌هۆیه‌وه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی پیرۆ له 13ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوشێوه‌ی له رۆژی "هاڵۆوین" ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌ستگیر كرد.
بارزگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێكه له تاوانه‌كان كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له وڵاتی پیرۆ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان زیادیكردووه.
View this post on Instagram