به‌ختیار سه‌جادی: زمانی كوردی خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌نده
K24 – هەولێر:
سه‌باره‌ت به زمانی كوردی و كاریگه‌ری و گرنگی شێوه‌زاره‌كان بۆسه‌ر پێشكه‌وتنی ئه‌و زمانه، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی به‌شی كوردی له زانكۆی كوردستان - سنه رایده‌گه‌یه‌نێت، زمانی كوردی به هه‌موو شێوه زاره‌كانییه‌وه گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیووه. ده‌شڵێت: "زمانی كوردی خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌نده".
به‌ختیار سه‌جادی دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی به‌شی كوردی له زانكۆی كوردستان - سنه له‌میانه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ردوو شێوه‌زاری كرمانجی و سۆرانی له ئێستادا به دوو ئه‌لف بێی جیاوزیشه‌وه ئاماده‌ن.
سه‌جادی ده‌شڵێت: "نه‌بوونی نووسینی زانستی به زمانی كوردی یه‌كێكه له به‌ربه‌سته‌كان".
ئه‌و پسپۆره‌ی زمانی كوردی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بوونی ئه‌و هه‌موو شێوه‌زاره له‌نێو زمانی كوردی ، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر زمانه‌كه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌رفه‌تێكه و خاڵێكی ئه‌رێنی باشه.
له‌باره‌ی شێوه‌زاره‌كانی نێو زمانی كوردی به‌ختیار سه‌جادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شێوه زاره‌كانی نێو زمانی كوردی به درێژایی مێژوو له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان له ژێر حوكمی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه جیاوازه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندووه.
گوتیشی، زمانی كوردی خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر وشه عه‌ره‌بییه‌كانی نێو زمانی فارسی ده‌ربهێنین، كێشه بۆ ئه‌و زمانه دروست ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وشه عه‌ره‌بییه‌كان له‌نێو زمانی كوردیدا ده‌ربهێنین، ئه‌وا به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت.
ئه‌و پسپۆره‌ی زمانی كوردی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، زمانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی لاواز له ناوه‌نده جیهانییه‌كان به‌شداره و ئه‌كادیمییه‌كان گرنگیان به پرسی زمان نه‌داوه.
باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته له باخچه‌ی ساوایانه‌وه گرنگی به زمانی دایك بدرێت.