تەرمی گلیانای خەڵکی عەنکاوە لە کەنارەکانی فلۆریدا دۆزرایەوە

ئێفڵ گلیانا
ئێفڵ گلیانا

K24 – هەولێر :

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، تەرمی ئیڤڵ گیلیانایان دۆزیوەتەوە کە ڕۆژی شەممە (23ـی کانوونی یەکەمی 2023)، لە کەناری ڤیلانۆ بێسەروشوێن ببوو، بڕیارە لە هۆڵی پرسەکان، سبەی پرسەی گلیانە لە عەنکاوە بەڕێوەبچێت.

ئیڤڵ گیلیانا هاووڵاتییەکی کریستیانی عەنکاوەیە، لە رۆژی شەممەی رابردوو لە کاتی سەوڵ لێدان بە بەلەمەکەی لە دەریاچەیەکی ویلایەتی فلۆریدا، ون دەبێت و، رۆژی یەکشەممە رابردوو 9 ئاژانسی بەدواگەڕان لە هەوڵی دۆزینەوەی گلیانە سڵیان کردەوە، بەڵام هاوڕێکانی بەردەوام بوون لە بەدوا گەڕان، تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەیان دۆزیەوە.

نەوزاد پۆڵس خاڵی گیلیانە بە کوردستان 24 ی راگەیاند: پرسەی گلیانە لە هۆڵی پرسەکانی عەنکاوە، سبەی بەرێوەدەچێت.