بە وێنە.. پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان
K24 - هەولێر
بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر، سێیەمین گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی کوردستان دوای بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان، ئێستا سەدا 65ی کارەکانی تەواو بووە، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 80 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی گۆمەسپان بە سیستمی ئاڕ سی سی دروستدەکرێت، کە یەکەمجارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەکاردەهێندرێت.