شیعەکان ناکۆکی سووننەکان بە هۆکاری یەکلانەکردنەوەی جێگرەوەی حەلبووسی دەزانن
K24 - هەولێر
دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان پرسێکی پەککەوتووی نێوان لایەنە سوننە و شیعەکانی نێو پەرلەمانی عێراقە. لایەنە شیعەکان ناکۆکی نێو ماڵی سوننە بە هۆکاری ئەو پەککەوتنە دەزانن و سوننەکانیش پەنجەی تۆمەتیان روو لە لایەنە شیعەکانە.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانە و هاوپه‌یمانی عه‌زمیش دووپاتیده‌كاته‌وه، لایه‌نه شیعه‌كانیش ڤیتۆیان له‌سه‌ر كاندیده‌كانی سووننه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه.
نزیکەی 45 رۆژە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە. دیارینەکردنی کەسێک کە خاڵی هاوبەشی هەموو لایەنەکان بێت، پرۆسەکەی پەککەوتوو کردووە. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان رێككه‌وتن نه‌كراوه.
ئەحمەد موسەوی پەرلەمانتار لەسەر لیستی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆک، کەوتووەتە ساڵی نوێ و هێشتا هیچ رێککەوتنێک لەسەر ئەو پرسە نەکراوە. گوتیشی، ناکۆکی نێو ماڵی سووننە هۆکاری سەرەکی رێكنه‌كه‌وتنیانه.
هه‌رچی پێكهاته‌ی سووننه‌یه بۆچوونی وایه، جگه له‌ناكۆكیه نێوخۆییه‌كانیان، لایه‌نه شیعه‌كانیش ڤیتۆیان له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه هه‌بووه كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی حه‌لبووسی دیاریكرابوون. له‌و باره‌یه‌وه فارس ئەلفارس سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزمی سووننەکان و یەکێک لە كاندیده‌كان بۆ سەرۆکایەتیکردنی پەرلەمان رایگەیاند، رێکنەکەوتن لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە تەنیا کێشە و ناکۆکی نێو ماڵی سووننە نییە، بەڵکو لایەنە شیعەکان بەگشتی و چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەتی، ناکۆک و نارازین لەو بەربژێرانەی لەماوەکانی رابردوودا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری کراون.
بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی سووننە گلەیی لە ناکۆکی نێو ماڵی خۆیان دەکەن و رایده‌گه‌یه‌نن، شیعەکان لە گۆڕەپانی ئەواندا یاری دەکەن و چاوەروانی رۆڵی ئێرانن، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە بەرژەوەندی لایەنە سووننەکانی نزیک لە "چوارچێوەی هەماهەنگی" شیعە وەربگێڕێت و كاندیدی محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر دووربخاتەوە.
لە 14ـی تشرینی دووەمی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە و ئەو بڕیارەش رەخنەی توندی لایەنە سووننەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییان بە بڕیارێکی سیاسی ناوبرد.