رانیه.. شه‌ش كه‌س بەهۆی خواردنی قارچکی ژەھراوی گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه
K24 - رانیه:
بەهۆی خواردنی قارچکی ژەھراوی، شه‌ش كه‌س لە دۆخێکی تەندروستی خراپ‌دا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە.
له‌مباره‌یه‌وه دکتۆر دیار ئیبراھیم رەمەزان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەرین به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئەو شه‌ش کەسه‌ی بەهۆی خواردنی قارچکی ژەھراوی دۆخی ته‌ندروستیان تێكچووه، توشی سکچوون و رشانەوە بوون
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لە ئێستادا چارەسەری پێویست بۆ ئەو هاوڵاتیانە کراوە و باری تەندروستیان جێگیرە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێستا وەرزی کۆکردنەوەی قارچکە و لە سێ رۆژی رابردوو، 11 ھاوڵاتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە کە بە قارچک ژەھراوی بوون .