جێمس جێفری بۆ كوردستان24: گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی پڕۆگرامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌ندی وێڵسن ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن. هاوكات ده‌شڵێت: "ئیداره‌ی بایدن مه‌به‌ستی نییه رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه".
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) جێمس جێفری، سه‌رۆكی پڕۆگرامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌ندی وێڵسن تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێرانه، كه ئه‌و راستییه به ئاشكرا له غه‌ززه، سووریا، لوبنان و یه‌مه‌ن و عێراق ده‌بینرێت.
سه‌رۆكی پڕۆگرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌ندی وێڵسن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیداره‌ی بایدن و سوپای ئه‌مه‌ریكا به راشكاوانه دان به‌و راستییه‌دا نانێت و مه‌به‌ستی نییه رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه، به‌ڵام ئێران له‌لای خۆیه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
جێمس جێفری باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی عێراق و خودی سه‌رۆكوه‌زیران كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه‌ریكاش كێشه‌ی له‌گه‌ڵیاندا نییه، به‌ڵام گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و هاتنیان بۆ ناو سوپای عێراق، بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناكۆكی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و سوپای ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
جێفری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌گه‌ر عێراق خودی خۆی به‌رامبه‌ر به ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی گرووپه چه‌كداره‌كان نه‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌زموونی لوبنان له عێراق دووباره ده‌بێته‌وه و چاره‌نووسێكی خراپ دووچاری عێراق ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی پڕۆگرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌ندی وێڵسن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش.
جێمس جێفری پێی وابوو ئه‌مه‌ریكا كاری رژدی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران جه‌نگی غه‌ززه فراوان نه‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له ئیسرائیل كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی حه‌ماس ببێته‌وه. ناوبراو به‌دووریشی زانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران هه‌بێت.