شێخی ئه‌زهه‌ر داوا له موسڵمانان ده‌كات پیرۆزبایی جه‌ژن له شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی دیكه بكه‌ن
K24 - هەولێر:
شێخی ئه‌زهه‌ر جه‌خت ده‌كاته‌وه ئایینی ئیسلام ئایینی هه‌مووانه و پارێزگاری له به‌یه‌كه‌وه‌ژیان ده‌كات، داواش ده‌كات موسڵمان پیرۆزبایی له شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی دیكه بكه‌ن به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه، پیرۆزباییكردنی موسڵمانان له شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی دیكه هیچ ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی ئیسلام نییه و ئه‌وانه‌یش پێیان وایه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، بۆچوونه‌كه‌یان بۆچوونێكی توندڕه‌وانه‌یه و گوزارشت له داخراوی ده‌كات و بوختان هه‌ڵبه‌ستنه به بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام و ده‌چێته چوارچێوه‌ی نانه‌وه‌ی فیتنه كه له كوشتن گه‌وره‌تره و هه‌روه‌ها ده‌چێته بازنه‌ی ئازاردانی ناموسڵمانان.
شێخی ئه‌زهه‌ر دووپاتیشكرده‌وه پیرۆزباییكردنی موسڵمانان له شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی دیكه هیچ ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ (عقیدة) نییه كه تونده‌ڕه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب داوایشی له به‌رپرسان كرد رێگه له‌و كه‌رسته میدیایانه بگرن كه بره‌و به بیری توندڕه‌وی ده‌ده‌ن و پیرۆزبایی موسڵمانان له ئه‌وانی دیكه به حه‌ڕام ده‌زانن.
شێخی ئه‌زهه‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بیره تونده‌ڕه‌وییه پشێوی و رقه‌به‌ری له‌نێوان رۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌نێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش داوای له موسڵمانان كرد پیرۆزبایی له ناموسڵمانان بكه‌ن به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانیان.