فوئاد حوسێن و سەڵاحەدین بەھائەدین كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا بە کوردستان24 راگەیاند، وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ فواد حوسێن لەگەل سەڵاحەددین بەهادین کۆببێتەوە.

بڕیاریشە، رۆژی سێشەممە فواد حوسێن جارێکی دیکە سەردانی سلێمانی بکاتەوە و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و سەرکردە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببێتەوە، سەردانەکانی فواد حوسێن بۆ بەئەنجامگەیاندنی دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بە کوردستان24 راگەیاندووە بیرۆکەی هەرە لە پێش بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان پێکهێنانەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانە بەبێ هەبوونی نوێنەرانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان.