مەحموود عەباس بۆ ئیسرائیل: لە غەززە بەرپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ
K24 – هەولێر
سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، بۆ ئەوەی حکومەتی فەڵەستین لە غەززە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ، پێویستە ئیسرائیل هێرشەکان بە تەواوی رابگرێت
مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئەوەی حکومەتی فەڵەستین لە غەززە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ، پێویستە ئیسرائیل هێرشەکانی بە تەواوی رابگرێت، هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێت و رێگریی بکرێت لە راگواستنی فەڵەستینییەکان.
مەحموود عەباس راشیگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل لە غەززە دەربچێت، ئامادەن ئەوەی دەکەوێتە سەر شانیان ئەنجامی بدەن، حکومەتی فەڵەستین ئامادەیە وەک یەک دەوڵەتی فەڵەستین بەرپرسیارەتییەکان لە غەززە و کەرتی رۆژئاوا و قودس بگرێتە ئەستۆ.
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 هه‌ڵگیرساوه، بووه هۆی كوژرانی پتر له 21 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له کەرتی غه‌ززه و برینداربوونی 55 هه‌زار كه‌سی دیكه. له به‌رامبه‌ردا 1400 ئیسرائیلی له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون.
ئا: لاڤین عومەر