رووسیا.. ئاهه‌نگێكی نیمچه‌ڕووت كاردانه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
K24 - هەولێر:
ئاهه‌نگێك له یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كانی مۆسكۆ رایگشتی و به‌رپرسانی رووسیا به‌ده‌نگ ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌ربازان و به‌رپرسانی سه‌ربازییه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیا رووسییه‌كان شه‌وی 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، له یانه‌ی شه‌وانه‌ی "مۆتاپۆر" له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا ئاهه‌نگێك كه لەلایەن ئەناستازیا (ناستیا) ئیڤلێڤاـی ڤیدیۆبلۆگەری رووسییه‌وه رێکخرابوو و ژماره‌یه‌ك له گۆرانیبێژانی بەناوبانگ بەشدارییان تێدا کردبوو، كه هه‌ندێكیان له میدیاكانی رووسیا به‌تایبه‌ت له كه‌ناڵه فه‌ر‌مییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كار ده‌كه‌ن و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی رووسییه‌وه ناسراون و له‌و ئاهه‌نگه‌دا به نیمچه‌ڕووت ده‌ركه‌وتوون.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌نده رووسانه به نیمچه‌ڕووتی به‌تایبه‌ت كچه‌ڕاپه‌رێك به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه بۆ یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه به‌ناووبانگه‌گانی رووسیا رێكخرابوو و ته‌نیا "گۆره‌وی" پۆشی بوو له بری جلوبه‌رگ، كاردانه‌وه‌ی توندی رایگشتی كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌ربازان و ئه‌فسه‌رانی رووس سكاڵایان بۆ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به‌رزكرده‌وه و له په‌یامێكدا پێیان راگه‌یاندبوو، كه ئه‌وان له‌ناو بارودۆخی سه‌ختی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیان، به‌ڵام له وڵاته‌كه‌یان ره‌چاوی قوربانیدانه‌كانی ئه‌وان ناكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا دادگای مۆسكۆ سزای 15 رۆژ به‌ندكردنی به‌سه‌ر ئه‌و كچه‌ڕاپه‌ره‌دا سه‌پاند كه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ته‌نیا "گۆره‌وی"ـیه‌كی له بری جلوبه‌رگ پۆشی بوو. هاوكات سپۆنسەرەکانی بەشێک لە هونەرمەندە بەناووبانگەکانی رووسیا گرێبەستەکانیان هەڵوەشاندەوە.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ڤیدیۆ‌ی ئاهه‌نگه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رووسیا و به‌رپرسان و ناوه‌نده رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه كۆنسێرڤاتۆره‌كانی رووسیا كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێناوه و هاوكات له بری هه‌ڵاوسانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هێلكه له‌و وڵاته، بووه‌ته مانشێتی رۆژنامه و میدیاكان.