عێراق.. بڕی له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ساڵی 2023 ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ساڵی 2023 گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان له‌ناوبردراوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئه‌شره‌ف دیهان، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای نیشتمانی بۆ له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان له رایگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندووه، له ساڵی 2023ـدا توانراوه بڕی ملیۆنێك پارچه‌ی مادده‌ی ئارتین، 17 تۆن و 69كگم مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان له‌ناوبردراون.
ئه‌شره‌ف دیهان له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر له ساڵی 2023ـدا بڕی 10 ملیۆن و 323 هه‌زار و 261 پارچه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و 68 بوتڵی مادده‌ی كۆدائین و 4199 ده‌رزی مادده‌ی ترامادۆڵ و لیترێك و 451 سانتیمه‌ر سێجای هه‌ردوو مادده‌ی میسادۆت و حه‌شیش و 22 دڵۆپ مایدراپید ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناوبردراون.
ناوبراو جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، مادده هۆشبه‌ره‌كان مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كان به‌گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقییه به‌تایبه‌تی كه ده‌بێته هۆی لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵایه‌تی.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئامارێكی ئه‌مساڵی (2023)ـی ئاشكرا كرد، كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا توانراوه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق سێ تۆن و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر و 15 تۆنی مادده كارتێكراوه عه‌قڵییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق روونیكردبووه‌وه، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان و سزادراوان به بابه‌ته‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكراوه عه‌قڵییه‌كان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س.
رۆژی 20ـی ئابی 2023، حكومه‌تی عێراق ده‌ستگیركردنی زۆربه‌ی تۆڕه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانی له وڵاته‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و كارتێكراوه دەروونییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی زۆربەی ئەو تۆڕانەی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانی راگەیاند، کە لەنێوان پارێزگاكاندا بڵاوبوونەتەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا موهه‌نه‌د حاتم ساڵح، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و كاریگه‌رییه دەروونییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی راگه‌یاندبوو، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رزیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، توانیویانه زۆرترین ژماره‌ی تۆڕه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، كه له نێوان پارێزگاكان بڵابوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و ماددانه بگه‌یه‌ننه ئاستێك، كه ئێستا ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماوه و ده‌ستگیركردنی رۆژانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه به رێژه‌یه‌كی به‌رز دابه‌زیوه.