ترەمپ لە ویلایەتێکی دیکەی ئەمه‌ریکا لە مافی خۆکاندیدکردن بێبەشکرا
K24 - هەولێر:
شێننا بێڵۆوس بەرپرسی باڵای هەڵبژاردن لە ویلایەتی مەین-ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، لەبەرامبەر هەوڵدان بۆ گێرەشێوێنی و هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە کانوونی دووەمی 2021، بڕیاریانداوە رێگە نەدەن دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی لە ویلایەتەکە کاندید بکات و بانگەشەی هەڵبژاردن بکات.
بێڵۆوس ئاماژەی بەوەشدا، دەستووری ئەمه‌ریکا چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک ناکات هێرشبکاتەسەر دامەزراوەکانی حکومەت و بەگوێرەی یاسا ئەو کەسانە سزا دەدرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، 19ـی ئەم مانگەش دادگای باڵای ویلایەتی کۆلۆرادۆش بە زۆرینەی دەنگ ترەمپی لە خۆکاندیدکردن لە ویلایەتەکە بێبەشکرد.
پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ی له دادگا و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، به‌رامبه‌ر به هیچ سه‌رۆكێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كراوه كه بۆ ئه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا دوور بخرێته‌وه.
بەپێی راپرسییەکی رۆژنامەی "ئەی بی سی" ئەمەریکی كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجامی داوە، دۆناڵد ترەمپ حەوت خاڵ لەپێش جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستایە.
لە راپرسییەکەی رۆژنامەی "ئەی بی سی"ـی‌دا، دۆناڵد ترەمپ %49ی دەنگەکانی راپرسیەکەی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا جۆ بایدن تەنها %42ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.