نازم هه‌ركی: گومانمان له رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌یه
K24 – هەولێر:
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، گومانیان له رێژه‌ی ده‌نگدان هه‌یه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا. ده‌شڵێت، ده‌نگی پارتی له‌و سنووره زیادیكردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) نازم هه‌ركی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌تایبه‌ت له پارێزگای نه‌ینه‌وا به دڵی ئه‌وان نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا خۆشحاڵن به‌هۆی زیادبوونی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و سنووره.
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وێڕای زیادبوونی ده‌نگه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆی سیسته‌م و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، نه‌توانرا كورسی وه‌ك پێویست بهێنن. گوتیشی، له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و تێبینییه‌یان به ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه راگه‌یاندبوو.
نازم هه‌ركی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه گومانیان له‌باره‌ی رێژه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سنووری نه‌ینه‌وا هه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو كاتژمێرێك به‌ر له كۆتاییهاتنی واده‌ی ده‌نگدان په‌یوه‌ندیان به كۆمیسیۆن كردووه، ته‌نیا 30% به‌شداریان له پڕۆسه‌كه‌دا كردبوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و رێژه‌یه له پڕ بووه‌ته 53%، كه ئه‌مه‌یش گومانی بۆ دروستكردوون.
رۆژانی (16 و 18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە 15 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 41%، کە شەش ملیۆن و 599 هەزار و 668 دەنگدەر روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد.
لەم هەڵبژاردنەدا، زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەبوو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش 7765 بنکەی ده‌نگدانی ئامادەکرد لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدانی لەخۆگرتبوو، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان. لە کاتێکدا 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێیان لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە کرد کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردنیان ئەنجامدا.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد دوای پێداچوونه‌وه به سكاڵاكان ئه‌نجامه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌م شێوه‌یه بووه كه كۆی گشتی ده‌نگه‌كان بریتی بووه له 906 هه‌زار و 294 ده‌نگ و به‌سه‌ر 29 كورسیدا دابه‌ش ده‌كرێت و 19 كورسی بۆ پیاوان و حه‌وت كورسی بۆ ئافره‌تان و سێ كورسیش بۆ كۆتای پێكهاته‌كان ده‌بێت.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، لیستی نه‌ینه‌وا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی توانیویه‌تی 148 هه‌زار و 769 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، كه كۆی كورسییه‌كانی ده‌كاته پێنج، هه‌روه‌ها لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان 141 هه‌زار و 52 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و بووه‌ته خاوه‌نی چوار كورسی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
كۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاوپه‌یمانی گرێبه‌ستی نیشتمانی 87391 ده‌نگ و سێ كورسی، سیاده 75074 و ده‌نگ و دوو كورسی، هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی نیشتمانی/ ته‌قه‌دوم 74188 و دوو كورسی، حه‌سمی نیشتمانی 61662 ده‌نگ و دوو كورسی، هاوپه‌یمانی حه‌دبای نیشتمانی 61364 و دوو كورسی، هه‌ویه‌ی نیشتمانی 54791 ده‌نگ و دوو كورسی، ئیتیحادی ئه‌هلی نه‌ینه‌وا 50606 ده‌نگ و دوو كورسی، هاوپه‌یمانی عه‌زم 46648 ده‌نگ و یه‌ك كورسی، حزبی نیشتمانی بۆ نوێبوونه‌وه 43657 و یه‌ك كورسی، محه‌ممه‌د عارف یوسف قه‌مبه‌ر شه‌به‌كی/ شه‌به‌ك 14440 ده‌نگ و یه‌ك كورسی، عیدان شیڤان شرۆ سلێمان/ ئێزدی 6582 ده‌نگ و یه‌ك كورسی، بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن/ مه‌سیحی 6195 ده‌نگ و یه‌ك كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندووه، كاندیدانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌حمه‌د نازم دووبه‌ردانی، نۆ هه‌زار و 158 ده‌نگ، ئه‌حمه‌د كه‌نعان عه‌بدولغه‌فور هه‌شت هه‌زار و 234 ده‌نگ، فارس سدیق بریفكانی حه‌وت هه‌زار و 580 ده‌نگ، ئیریڤان مه‌هدی حاجی علۆ شه‌ش هه‌زار و 517 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
لەلایەن خۆیەوە، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "له رۆژانی رابردوودا كۆمیسیۆن هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان له ناوه‌نده‌كانی وردبینی له پارێزگاكان بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، دوای پۆلێن‌کردنی سكاڵاكان و گرتنه‌به‌ری رێكاری تایبه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاره‌كانی ده‌ركرد و ده‌ركه‌وت كه ئه‌م سكاڵایانه هیچ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كان نه‌بووه.