سه‌فین دزه‌یی: قوتابخانه‌كانی گوله‌ن له هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند قوتابخانه‌كانی جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
سه‌فین دزه‌یی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆل رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و قوتابخانانه ده‌گرێت، بەڵام ده‌وامی قوتابخانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت كە به ته‌واوه‌تی ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئیدی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نامێنێت، سیسته‌مێكی تر بۆ ئه‌م قوتابخانانه داده‌نرێت، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی تره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر باشن و گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین، هه‌ربۆیه هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر، له هه‌مان كاتدا هه‌نگاوێكی دۆستانه‌یه له چوارچێوەی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا".
دزه‌یی هه‌روه‌ها گوتی 13 هه‌زار قوتابی له‌و قوتابخانانه ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت له ئارا دایه و دانوستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستیپیكردووه كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لەمبارەوە بڕیار ده‌ده‌ن.