فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ ئەندامێتی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
K24 – بەغدا:
دانانى خانه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له فۆڕمی پێشكه‌شكردن هه‌رای ناوه‌ته‌وه و له‌و خانه‌یه‌دا پرسیاری ئه‌وه له كه‌سی پێشكه‌شكار كراوه، ئاخۆ سه‌ر به چ مه‌زهه‌بێكه، پسپۆڕانیش ده‌ڵێن: كارامه‌یی، نیشتمانپه‌روه‌ری و رێك وه‌ستان و رۆیشتن بنه‌مان بۆ وه‌رگرتن ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، نه‌ك مه‌زهه‌ب بكرێته پێوه‌ر.
لێهاتوویی و هه‌ستى نیشتمانپەروەری و ره‌فتاری باش و بابەتی پێویست بنەمای وه‌رگرتنی هه‌ركه‌سێكن لە هەر ده‌زگایه‌كی ئەمنی و سەربازی، بەڵام بۆ ئەوەی مه‌زهه‌بی ئایینی کەسێك پەسەند بکرێت، ئەمە تەنها لە عێراق روودەدات، بە تایبەتی لە فۆڕمی داواکارانی خۆتۆماركردن له دەزگای دژه‌تیرۆر، كه لای زۆربه‌ی هاووڵاتییان بووه‌ته شۆكێكی گه‌وره.
عه‌لی جه‌واد، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، چۆن ده‌بێت ده‌زگایه‌كی وه‌ك دژه‌تیرۆر خانه‌ی مه‌زهه‌بیه‌ت له فۆرمی پێشكه‌شكردندا دابنێت؟ ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌بێت، لێهاتوویی، ئه‌زموون و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ری بۆ ئه‌و بابه‌ته گرنگن نه‌ك مه‌زهه‌ب، واتا ئەگەر کێشەیەك لە مه‌زهه‌بێك له ناوچەیەکدا رووبدات كه چڕی دانیشتوانی مەزهەبێکی دیكه بێت، ئایا ده‌زگاكه لە دژی خۆی دابەش ده‌بێت؟.
لەلایەن خۆیەوە، ماهر عه‌بد جه‌وده، پسپۆڕی بواری سیاسی بە کوردستان24ـی گوت: له ئه‌نجامدا خاڵێكی نا نیشتمانییه و له به‌رژه‌وه‌ندیشمان نییه، پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی نیشتمانی بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ناو و په‌ناگه‌ی نیشتمان بكه‌ین، نه‌ك له‌گه‌ڵ ناوێكی دیكه و ناشبێت ناوێكی دیكه بسه‌پێنین.
گوتیشی:هیوادارم برایانمان له ده‌زگای دژه‌تیرۆر ئه‌و هه‌ڵه‌یه له ئاینده‌دا دووباره نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و ده‌زگایه ده‌زگای هه‌موو عێراقییه‌كانه.