سوید به ئینجیل داعش بۆردوومان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كڵێسایه‌كی سویدی ده‌ستی به پرۆژه‌یه‌كی نوێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق، بۆردوومان بكرێت، به‌ڵام له جێگه‌ی بۆمب و ناپاڵم،كۆپی كتێبی "ئینجیل"ه به قه‌باره‌ی بچووك.
"كریستیان ئیكیلهایم" ڕێكخه‌ری پرۆژه‌كه له كڵێسای" لیڤیت ئه‌ورد" ڕایگه‌یاندووه" كڵێساكه‌یان ده‌یه‌وێت به ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه كه له به‌رزاییه‌كی زۆره‌وه به سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بسوڕێته‌وه، و ناوچه‌كانی داعش به‌و كۆپییه بچوكانه‌ی كتێبی"ئینجیل" بۆردوومان بكات و ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و گروپه‌ی بكات.
ئه‌و ڕێكخه‌ره‌ی كڵێسای "لیڤیت ئه‌ورد" له‌باره‌ی ئامانجی پرۆژه‌كه‌وه قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی"" به‌و ڕێگه‌یه ده‌مانه‌وێت ڕووی ڕاستی مه‌سیحیه‌ت بۆ موسوڵمانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه ده‌ربخه‌یه‌ن، كه چه‌كدارانی داعشی تیرۆریست هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕق و كینه له دڵی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌ت بچێنن، و ده‌مانه‌وێت له‌و ڕێگه‌شه‌وه بانگه‌شه بۆ مه‌سیحیه‌ت بكه‌ین.
"ئیكلهایم" هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا پرۆژه نوێیه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نیكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندییان كردووه و به‌شداری پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی نه‌هێناوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ڕێكخه‌ری كڵێسا سویدییه‌كه بێت،پرۆژه‌كه پشتی به كۆمه‌كی خه‌ڵكی به‌ستووه و ئێستاش ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی.