نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له 'رووداوێکی گه‌وره‌ی هه‌رێمی' دەدات
K24 - هەولێر
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان نیگه‌رانه و هۆشداری له روودانی ئاگرێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی دەدات.
ستیڤان دۆجاریك، گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له روودانی ئاگرێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، نیگه‌رانن له به‌رده‌وامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا له‌لایه‌ك و هێرشی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌سه‌ر ده‌ریای سوور، كه به‌هۆیه‌وه گرژییه‌كانی به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ بردووه.
دۆجاریك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له گشت لایه‌نه‌كان ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن و داواش له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌گوێره‌ی هه‌ژموونیان هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهاوێژن.
ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، حوسییەکانی یەمەن بە درۆن و مووشەک هێرشدەکەنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، بەجۆرێک لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 100 هێرشیان ئەنجامداون.
لە عێراق و سووریاش؛ لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە و تاوەکو ئەمڕۆ؛ زیاتر لە 100 جار بە درۆن و مووشەک هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان. بەهۆی هێرشەکانەوە دەیان سەربازی ئەمەریکی برینداربوون و "برینی بەشێکیان سەختە".
ئەمەریکا لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە عێراق و سووریا دەکرێنە سەر هێزەکانی بێ دەنگ نەبووە و، تا ئێستا چەند جارێک بنکە و بارەگاکانی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە وەکو خۆی دەڵێت، "سەر بە ئێرانن" کردووەتەوە ئامانج. دوایین جار، بۆردوومانکردنی سێ کۆگای فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حزبوڵڵا بوو لەنێو عێراقدا، کە بەهۆیەوە چەکدارێک کوژرا و 18 چەکدرای دیکەش برینداربوون.