باڵیۆزی ئەمەریکا دەڵێت لە رێگەی ئاژانسێکەوە 73 ملیۆن دۆلاریان پێشکەشی عێراق کردووە
K24 - هەولێر
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بە بڕی 73 ملیۆن دۆلاری لە رێگەی بەرنامەی "عێراق پێکەوە" پێشکەشی حکومەتی عێراق کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، 30-12-2023، ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، رایگەیاند، "ئامانجی حکومەتی عێراق لە پشتگیریکردن، لە بەشداریی کۆمەڵگا و حکومەتی ناوخۆیی چالاک؛ کاری لەپێشینەی هاوپەیمانی ئەمەریکی – عێراقی گشتگیرە".
وەکو ئەوەی لە پۆستەکەدا هاتووە: "ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بە بڕی 73 ملیۆن دۆلار لە رێگەی بەرنامەی "عێراق پێکەوە" پێشکەشی حکومەتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکاربێت لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگە ناوخۆییەکان بەمەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان."
ان هدف @IraqiGovt المتمثل في دعم المشاركة المجتمعية والحوكمة المحلية الفعالة، يعد أولوية اساسية ضمن #الشراكة_الأمريكية_العراقية_الشاملة. لقد قدمت @USAIDMiddleEast مبلغ 73 مليون دولار من خلال برنامج "العراق معاً" لتمكين الحكومة من التعاون مع المجتمع المدني والمجتمعات المحلية…
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) December 30, 2023