لەمساڵدا 12 شاعیر و نووسەر لە هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە

K24 - هەولێر

بەگوێرەی ئاماری سەندیکای نووسەران/ لقی هەولێر، لە ئەمساڵ 12 شاعیر و نووسەر لە هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە.

بەپێی ئەو ئامارەی لە سەندیکای نووسەران/ لقی هەولێر بە کوردستان24ـی دراوە، لە ساڵی 2023دا 12 نووسەر و شاعیری کورد لە هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە، ئەوانیش عەبدولکەریم ئەفەندی، سەرفراز نەقشبەندی، حیسام حەسرەت، ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل، حوسێن حاجی قادر، جەمال شارباژێڕی، سەدیق بۆرەکەیی، عەبدولکەریم شێخانی، نووری پەترۆس، جەلال زەنگابادی، جەمال بابان، خالید حوسێن".

ئەو پۆلە نووسەر و شاعیرە، خزمەتی زۆریان بە وشە و کتێبخانەکان و خوێنەری کورد کردووە.

ئا: لاڤین عومەر