لە ناسرییە هاووڵاتییەک بە "گەزە" پەنجەی پۆلیسێکی لێ کردەوە

پۆلیسی عێراق
پۆلیسی عێراق

K24 - هەولێر

لە شاری ناسرییەی پارێزگای زیقار، شەڕ لەنێوان پۆلیس و هاووڵاتییەک دروستبوو و، شەڕەکە بە لێکردنەوەی پەنجەی پۆلیسێک کۆتایی هات.

ئەمڕۆ شەممە، 30-12-2023، لە ناوچەی شوعلە، ناوەڕاستی شاری ناسرییەی پارێزگای زیقار؛ شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پۆلیسی خۆجێی شارەکە و هاووڵاتییەک دروستبوو. هاووڵاتییەکە لەو کاتەوەی پۆلیس هەوڵیدەدا دەستگیری بکات، گەزی لە پەنجەی پۆلیسێک دا و پەنجەکەی لێ کردەوە.  

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییە ئێستا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێپێچینیەوە یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.

لەبارەی بارودۆخی تەندروستی ئەو پۆلیسیەوە پەنجەی بڕاوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پۆلیسەکە گەیەندراوەتە نزیکترین بنکەی تەندروستی لە شاریی ناسرییە بۆ ئەوەی چارەسەریی پزیشکیی پێویست وەربگرێت.