باڵیۆزی ژاپۆن: عێراق وڵاتی زۆرگوتن و چاخواردنه‌وه‌یه
K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق سه‌رنج بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت عێراقییه‌كان به كولتوور ئاره‌زووی قسه‌ی زۆر و چاخواردنه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنی له قسه‌كردن جددین، به‌ڵام له كاركردن "نا"، سه‌باره‌ت به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت "ژاپۆنییه‌كی ره‌سه‌نه!"
فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی عێراقی ئاماژه‌ی به نه‌ریت و كولتووری به‌هه‌ندوه‌ریگیراوی پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ژاپۆنی ده‌كات و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له كاركردن جددین و كه‌سانی جددیشیان خۆش ده‌وێت.
بالێۆزی ژاپۆن له عێراق له‌باره‌ی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و شیرازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "وڵاتی زۆرگوتن و چاخواردنه‌وه‌یه." باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌سی زیره‌ك كه‌م قسه ده‌كات.
فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ سه‌باره‌ت به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "كه‌سایه‌تیه‌كی جددی هه‌یه و قسه و كرداری یه‌كه، ئه‌م سیفه‌ته‌یشی به ژاپۆنییه‌كان ده‌چێت و ژاپۆنییه‌كی ره‌سه‌نه!.
به بۆچوونی فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ عێراقییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی قسه ده‌كه‌ن، كار ناكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی سروشت و نه‌ریتی ژاپۆنییه‌كانه و ئه‌وان كه‌م قسه ده‌كه‌ن و كاری زۆر ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سیشیان خۆش ده‌وێت، كه‌م قسه بكات و كاری زۆر بكات.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ژاپۆنییه‌كان قسه‌ی بێكرده‌وه‌یان خۆش ناوێت، به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر كردار ده‌كه‌نه‌وه.