ناتانیاهۆ: شەڕی ئیسرائیل دژی حەماس بەردەوام دەبێت
K24 - هەولێر
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، شەڕی ئیسرائیل لە دژی حەماس بۆ چەند مانگێکی دیکە بەردەوام دەبێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە تەلئەڤیڤ رایگەیاند: شەڕی ئیسرائیل لە دژی حەماس گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و بۆ چەند مانگێکی دیکە بەردەوام دەبێت.
گوتیشی: "سوپای ئیسرائیل لەسەر زەوی و ژێر زەوی بە سیستەمی نوێ لە شەڕدایە، تائێستا زیاتر لە هەشت هەزار تیرۆریستمان کوشتووە".
هەرچەندە ئیسرائیل و حەماس، ئاماری جەنگ بڵاودەکەنەوە، بەڵام نەتوانراوە ئەو ژمارانە پشتڕاست بکرێنەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل یان حەماسەوە بڵاودەکرێنەوە.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
ههروهها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.
ئا: لاڤین عومەر