نێچیرڤان بارزانی: نه‌ناردنی شایسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زیان بە عێراق دەگەیەنێت
K24 - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، "جگه له زيان هيچ سوودێكى ديكه به عێراق ناگه‌يه‌نێت". دەشڵێت، ناته‌بايى و ناكۆكيى سياسيى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر پێگه‌ى كوردستان له‌ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-12-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە: "ساڵی تازه‌ى زايينى (2024) له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانى ناوخۆ و ته‌واوى كوردستانييان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه له هه‌ر كوێ بن، له گه‌لانى عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى ساڵێكى پڕ له ئارامى و خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم".
بە گوتەی نێچیرڤان بارزانی، "به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه و قه‌يرانه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه تيايدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووينه‌وه".
وەکو ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی کردووە، "ناته‌بايى و ناكۆكيى سياسيى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێويست ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دواخرا، له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانيشدا له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاريگه‌رييه خراپه‌كانى، ديار بوون".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو: "پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ده‌ستوور، وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندييه‌ك، زۆرێك له ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون. چه‌ندين جار به هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان كرا."
جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، وەکو ئەوەی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێ داوە، "جگه له زيان هيچ سوودێكى ديكه به عێراق ناگه‌يه‌نێت. له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، به يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى، به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان بكه‌ين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات له ساڵى تازه‌دا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، "په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌رگرين و پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و سه‌قامگير و ئاسووده هه‌نگاو بنێين. با قه‌يران و ئاڵنگارييه‌كان بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و به‌رژه‌وه‌نديى گه‌ل و نيشتمان، ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت. عێراق به پێكهاته‌كانييه‌وه به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده و ته‌نيا به ته‌بايى و پێکه‌وه‌یی، هه‌مووان براوه‌ن".
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی دەکاتەوە "هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌دات. وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و به هاوبه‌شێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و زێدى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌مێنێته‌وه."