گۆڕانكاری له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل كرا
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی ئیسرائیل گۆڕانكاری له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، حكومه‌تی ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بڕیاری گۆڕانكاری له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل په‌سه‌ندكرا و له جێی ئیلی كۆهین، یه‌سرائیل كاتز ده‌ستبه‌كاربوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل‌دا هاتووه، كۆهین له وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌مێنێته‌وه، كاتس پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات، بڕیاره‌كه‌ش له كنێستی ئیسرائیل (په‌رله‌مان) په‌سه‌ندكرا.
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل له‌كاتێكدایه، ئیسرائیل ماوه‌ی 86 رۆژه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له حاڵه‌تی جه‌نگدایه، كه له شه‌شی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه ده‌ستیپێكرد.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان دا، كه پێویستی به بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.
"بەگوێرەی تەندروستی غەززە ئاماری کوژرانی فەڵەستنییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 21 هەزار کەس، هەروەها زیاتر لە 56 هەزارکەسیش برینداربوون".