زانایەكی كورد لە سێدارەدرا
K24 - ھەولێر
دکتۆر شەهرام ئەمیری، پسپۆڕی وزەی ناو‌کی خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئەمریکا و ئاشکرا کردنی نهێنییە ناوکییەکانی وڵاتەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای 10 سال زیندانی بۆ بڕابووەوە بە شێوەیەکی لە ناکاو لە سێدارەدرا.
له نوێترین لێدواندا له‌باره‌ی له سێداره‌دانی ئه‌و زانا ئه‌تۆمییه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ناوبراو پشتڕاست ده‌كاته‌وه و هۆكاری له‌سێداره‌دانی ناوبراویان به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئه‌مریكا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.