جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
24 – هەولێر :
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و، دەڵێت: ئەوە هەوڵێکی بێ هیوایانەیە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە (31ی کانوونی یەکەمی 2023)، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیەی کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و، تێیدا به‌ئامانجگرتنی باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگەی له پارێزگای هه‌ولێر سه‌ركۆنه کرد كه ئێوارەی دوێنێ کرایە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەڵێت: ئەو هێرشە له‌لایه‌ن گروپە چه‌واشه‌كراوە له یاسا ده‌رچووکانەوە به‌دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدرا، له هه‌وڵێكی بێ هیوایانەدا بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی کردووە، لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه ناپاکە بكات و، ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا بكات کە له‌پشتییه‌وه‌ن، لەگەڵ ئەوەش رێكاری توند به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێتەبه‌ر، له‌پێناو ڕێگریكردن له‌و گروپه چه‌كدارانه، داوایکردووە لێپێچینه‌وه لەگەڵ بکەرانی ئەو کردەوەیە بکەن، چونكه بونەته هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه بۆ سه‌ر ئاسایشی تەواوی عێراق .
هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره تيرۆرستييه"ـی کرد كه شه‌وى ڕابردوو به درۆن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر باره‌گايه‌كى هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ى به ئامانج گرت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە،په‌لاماردانى هێزەکانی پێشمه‌رگه، وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵى، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ڕه‌تكراوه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كات".