لە ساڵێکدا زیاتر لە 4350 کەس بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سووریا کوژراون

K24 - هەولێر

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2023دا زیاتر لە چوار هەزار و 360 کەس بەهۆی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی سووریا کوژراون.

هەر بەپێی ئامارەکانی روانگەی سووری، لە ساڵی 2022دا نزیکەی سێ هەزار و 800 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، کە ئەو ژمارەی قوربانیان لەو وڵاتە کەمترین ژمارەیە لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکان لە ساڵی 2011ـەوە لە سووریا.

لەبارەی ئاماری ساڵی رابردوو روانگەی سووری روونیکردووەتەوە، لە کۆی ئەو چوار هەزار و 360 کەس کە لە ماوەی ساڵی 2023 لە سووریا کوژراون، هەزار و 889 کەسیان هاووڵاتی مەدەنین لەنێویاندا 241 ژن و 307 منداڵن، هەروەها 898 ئەندامی هێزەکانی سوپای سووریا و نزیکەی 600 چەکداری گرووپەکانی دیکە کوژراون.

روانگەی سووری راشیگەیاند، کوژراوەکانی دیکە بەسەر ئەندامانی داعش و کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکە کوردییەکان و پێکهاتەکانی دیکە دابەش کراون.

لە ساڵی 2011ـەوە شەڕی ناوخۆ لە سووریا سەریهەڵدا، چەندین بەرە و گرووپ لەو وڵاتە رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، تائێستاش ئەو وڵاتە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و لە هەر ناوچەیەک چەند گرووپێک دەسەڵاتدارن.

ئا: لاڤین عومەر