به فه‌رمی، كوردێكی دیكه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مینا ده‌كات

یاسین كه‌ریم، یاریزانی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ساڵانێكه له خولی كوردستان یاریی بۆ یانه‌كانی سلێمانی و نه‌وزرۆ ده‌كات، به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مینای شاری به‌سرا كرد.
یاسین كه‌ریم، به فه‌رمی بۆ خولی نایابی عێراق واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی مینا كرد و هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ردی سیامه‌ند به‌رگریكاری پێشووه‌ی یانه‌ی هه‌ولیر بوونه دووه‌مین یاریی كورد كه بۆ وه‌رزی نوێ، یاریی بۆ مینا ده‌كه‌ن.
یانه‌ی مینا له ئێستادا كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی له شاری سلێمانی كردۆته‌وه و بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌خت یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ بكات.
له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌م وه‌رزه، ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانی كورد بۆ یانه‌كانی خواردوو و ناوه‌ڕاستی عێراق رۆیشتوون، دیارترینیان، میران خه‌سرۆ له یانه‌ی هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ندی به قوه‌ی جه‌وییه كرد، هه‌ڵمه‌ت عادل له یانه‌ی شێروانه‌وه بۆ ریزه‌كانی حدود گواسترایه‌وه، رێباز عه‌بدوڵڵا گۆڵپارێزی گاره په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌غدا كرد، كۆسره‌ت بایزیش به فه‌رمی ریزه‌كانی هه‌ولێری به‌ره‌و شورته جێهێشت.