ئێران كه‌شتیگه‌لیی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ده‌ریای سوور ده‌كات
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی (میهرنیوز)ـی نیمچه فه‌رمی ئێران له تویتێكدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاویكرده‌وه، كه‌شتیی تێكده‌ری شه‌ڕكه‌ری ئێرانی (ئه‌لبورز) له گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب له ده‌ریای سوور نزیك بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌شتی سه‌ربازیی بوشه‌هر یاوه‌ری ئه‌و كه‌شتییه تێكده‌ره ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیك گه‌رووی باب ئه‌لمه‌نده‌ب جێگیر بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2024)، ئێران كه‌شتیی تێكده‌ری شه‌ڕكه‌ری ئێرانی (ئه‌لبورز) "به‌مه‌به‌ستی پاراستنی رێگاکانی گواستنەوه‌ی ده‌ریایی"، ره‌وانه‌ی ده‌ریای سوور كردووه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئامانج له ناردنی ئه‌و كه‌شتییه پاراستنی رێڕەوە بازرگانییەکان و رووبەڕووبوونەوەی چەتەکانه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كه‌شتییه پێشتر به‌مه‌به‌ستی ئه‌پده‌یتكردنه‌وه و دانانی سیسته‌می نوێ، گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه باشووری ئێران و كه‌شتیی بوشه‌هریش یاوه‌رییه‌تی بۆ پاراستنی.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مه‌ریكا سێ به‌له‌می حووسییه‌كانی له ده‌ریای سوور بۆردومانكرد، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا، رۆژی یەکشەممە، 31-12-2023، چوار بەلەمی بچووکی حوسییەکان هێرشییان کردووەتە سەر کەشتییەک، دواتر لەلایەن هێلیکۆپتەرێکی ئەمەریکی تەقە لەو چوار بەلەمه کران، سێیان نقوم بوون و کەسێکیش کوژرا.
پێشتریش وەزیری بەرگری ئەمەریکا، لوید ئۆستن، فەرمانی بە کەشتی فڕۆکە هەڵگری "ی‌و ئێس ئێس جیراڵد ئار فۆرد" و کەشتییەکی دیکەی جەنگی کرد بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە نزیک ئیسرائیل‌دا بمێننەوە.
ئەمە سێیەم جارە جێگیرکردنی کەشتی فڕۆکە هەڵگری فۆرد درێژ دەکرێتەوە، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نیگەرانییە بەردەوامەکانی ئەمەریکایه سەبارەت بە ناسەقامگیری ناوچەکە ده‌گه‌ڕێته‌وه.