دلۆڤان محه‌ممه‌د: له‌مه‌ودوا نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به بڕیاری لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون ده‌بێت
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانی له‌دایكبوون به‌شێوه‌ی ئاسایی و نه‌شته‌رگه‌ری له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ كراوه، ده‌شڵێت له‌مه‌ودوا نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به بڕیاری لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌خۆشنانه‌ی له‌دایكبوون ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2024) دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی كۆرپه‌له و دایكان، له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری دایكانی دووگیان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام درا، ئه‌م بڕیاره له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر 100% جێبه‌جێ كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌سته‌به‌كاربوونییه‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌ت به بوار و كه‌رتی ته‌ندروستی داوه و به ئه‌رك و پێویستی زانیوه كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات.
دلۆڤان محه‌ممه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كه خه‌ڵكی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری به‌بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كرێت و سوودی لێ ده‌بینن، به‌تایبه‌ت كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌بێ وه‌ستان و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌رده‌وامه.
ناوبراو دووپاتیشیكرده‌وه، لەمەدوا واته له سه‌ره‌تای ساڵی 2024ـوه ئەو نەخۆشانەی نەشتەرگەری له‌دایكبوون (قەیسەری)ـیان له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان بۆ ئەنجام دەرێت، دەبێت لە لایەن لیژنەی تایبەتی نەخۆشخانەی لەدایکبوونەوە بڕیاری لەسە بدرێت، ئه‌مه‌یش بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی دایكانی دووگیان و كۆرپه‌كانیانه و ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی گرنگیپێدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بواری ته‌ندروستی.