ئاده‌م ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی جیهانی شكاند
له ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، مه‌له‌وانزانی به‌ریتانی ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی له ماوه‌ی 100 مه‌تری سینگه‌مه‌له شكاند.
له ركابه‌رییه‌كانی 100 مه‌تری سینگه‌مه‌له‌ی ئاستی پیاوان ئاده‌م پیتی به‌ریتانی ماوه‌كه‌ی به 57 چركه و 55 له‌سه‌دای چركه بڕی و پله‌ی یه‌كه‌م و ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانیی تۆماركرد.
به‌مه‌ش پیتی بووه یه‌كه‌م مه‌له‌وانزانی ئۆڵپمی به‌ریتانی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1988 ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت، هاوكات پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیو بووه به‌شی پاكاردی ئوستڕالی و موردۆچی به‌ریتانیش پله‌ی سێیه‌م و میدالیای برۆنزی له‌مل كرا.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.