پێنتاگۆن: له عێراق و سووریا 115 هێرشكراوه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانان
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایده‌گه‌یه‌نێت، له عێراق و سووریا 115 هێرشكراوه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانان.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2024) رایگه‌یاند، لە 17ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووه‌وه تاكو ئێستا، 115 هێرشكراوەتە سەر هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا.
بەرپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن هه‌روه‌ها دەڵێت، تەنیا ئەمڕۆ لە سووریا دووجار هێرشكراوەتەسەر هێزەكانیان و زیانی ماددیش هەبوون.
ئاماژە بەوەش دەكات، لەكۆی 115 هێرشەكە، 51 هێرشیان لە عێراق و 64 هێرشی دیكەشیان لە سووریا ئەنجامدراون.
ئەمڕۆ دوو شەممە (1 ی کانوونی دووەمی 2024)، روانگەی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی نزیك له ئێران، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان کردووه‌ته‌سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمه‌ریکا لە دێرەزووری سووریا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردبوو، له رێگه‌ی 11 مووشەکه‌وه کێڵگەی غازیی کۆنیکۆ له دێره‌زوور به‌ئامانج گیراوه، کە هێزەکانی ئەمه‌ریکا وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كاریده‌هێنن، هاوکات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر کێڵگەکە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشانە نەزاندراوە.
ماوەیەکە گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووه‌كانی عێراق، بنکەکانی سەربازیی ئەمه‌ریکا و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، سووریا بە ئامانج دەگرن، تا ئێستاش هیچ رێکكارێک لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بۆ رێگریکردن لە هێرشی ئەو گروپانە نەکراوە.