نوێنترین زانیاریی له‌سه‌ر یاریی عێراق و به‌رازیل بزانه
بڕیاره به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی، له یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، كاپتنی سامباش بۆچوونێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی خسته ڕوو، هێرشبه‌رێكی عێراقیش وڵامی ده‌داته‌وه.
نێیمار دا سیلڤا، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی برازیل، له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی گڵۆبی برازیلی بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت له‌م یارییه وڵاته‌كه‌ی له نیگه‌رانییه‌كان رزگار بكات.
نێیمار له یه‌كه‌مین یاریی خۆی له ئۆڵمپیكی ریۆ له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فه‌ریقا نه‌یتوانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ رزگار بكات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌میشه یه‌كه‌مین یاریی هه‌ر پاڵه‌وانییه‌تییه‌ك قورسه، هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو شتێك له یاریی دووه‌ممان له به‌رانبه‌ر عێراق یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا، موهه‌نه‌د عه‌بدولره‌حیم، هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، رایگه‌یاند، یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیش، وه‌ك ئه‌وان مرۆڤن و بونه‌وه‌رێكی جیاواز و هی هه‌ساره‌یه‌كی دیكه نین، بۆیه هه‌موو شتێك له تۆپی پێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
یاریی نێوان عێراق و به‌رازیل له كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی به كاتی باشووری كوردستان له یاریگه‌ی (مانی گارنیشای نیشتیمانی) به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق، 2 یاریزانی كورد ده‌بینرێن (شێركۆ كه‌ریم) كه له خولی سویسرا یاریی ده‌كات و له دایكبووی شاری كه‌ركووكه، (هاوبیر مسته‌فا)ـش كوردێكی نیشته‌جێی ئه‌ورووپایه و له یانه‌ی ماسترێختی هۆڵه‌ندا یاریی ده‌كات و له دایكبووی شاری سلێمانییه.
هه‌ڵبژارده‌كانی (به‌رازیل، عێراق، باشووری ئه‌فه‌ریقا و دانیمارك) كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، له گه‌ڕی یه‌كه‌م هه‌ردوو یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.