سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری مۆساد كۆچی دوایی كرد
K24 – هەولێر:
ده‌زگای هه‌واڵگری مۆسادی ئیسرائیل، كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگاكه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی كانوونی دووه‌می 2024) ده‌زگای هه‌واڵگری مۆساد هه‌واڵی كۆچی دوایی زڤی زه‌میری سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگاكه‌ی له ته‌مه‌نی 98 ساڵی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ناوبراو له نێوان ساڵانی 1968 تاكو 1974 سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری مۆساد بووه.
ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، به‌ر له هێرشكردنی میسر و سووریا له ساڵی 1973 بۆسه‌ر ئیسرائیل، زڤی زه‌میر هۆشداری دابووه حكومه‌تی ئه‌وكاتی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی گۆڵدا مائیر، به‌ڵام هۆشدارییه‌كه‌یان به هێند وه‌رنه‌گرت.
سكای نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زڤی زه‌میر یه‌كێك بوو له ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپای ئیسرائیل، كه سه‌رپه‌رشتی كووشتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی فه‌ڵه‌ستینی كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه یواف گالاند وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: "به‌شدارییه‌كانی زڤیر زه‌میر له پاراستنی ئیسرائیل‌دا، له بیر و هزری ئیسرائیلییه‌كان ده‌مێنێته‌وه".
له ئۆكتۆبه‌ری 1973 زه‌میر سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری مۆساد بوو، به‌ر له‌وه‌ی سووریا و میسر هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئیسرائیل، هۆشداریی به حكومه‌ته‌كه‌ی دابوو.
زڤیر زه‌میر له یاده‌وه‌رییه‌كانیدا باسی له‌وه‌كردووه، كه چۆن یه‌كێك له هاوكاره دیاره‌كانی له ده‌زگای هه‌واڵگری مۆساد هه‌واڵی پیلاندانانی میسر و سووریای بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیلی پێداوه.