ئینفۆگرافیک.. دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان

زانیاری لەسەر دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان
زانیاری لەسەر دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکراوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

هاوکات وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەموو رێکارەکانی بۆ هێنانی نەوتی سپی تەواوکردووە، کە عێراق بڕیاری ناردنی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داوە، هەموو هەوڵەکانیشی بۆ خێراکردن و جێبەجێکردنی پرۆسەکە بەگەڕخستووە.

لەم ئینفۆگرافیکەدا، محەممەد کەمال زانیاری زیاتر لەسەر دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.