تۆنی بلێر راپۆرتێكی ئیسرائیلی سه‌باره‌ت به كۆچپێكردنی دانیشتووانی غه‌ززه ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا راپۆرتێكی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیی ئیسرائیلی له‌باره‌ی كۆچپێكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه به‌توندی ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی كانووی دووه‌می 2024) په‌یمانگه‌ی تۆنی بلێر، كه وه‌ك رێكخراوێكی قازانجنه‌ویست له ساڵی 2016 بۆ گۆڕینی جیهان له‌لایه‌ن تۆنی بلێر، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیاوه دامه‌زراوه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی به‌توندی ره‌تكرده‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردبوو و سه‌باره‌ت به كۆچپێكردنی دانیشتووانی غه‌ززه پرسیاری لێ كردبوو و له سۆنگه‌ی وه‌ڵامه‌كانییه‌وه، كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستینی تۆنی بلێری خسته ناو لیستی "كه‌سانی نه‌خوازراو"ـوه.
رێكخراوه‌كه‌ی تۆنی بلێر له به‌رامبه‌ر ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه و كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌ستینی هه‌ر زوو هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به كۆچپێكردنی دانیشتووانی غه‌ززه‌وه بۆ وڵاتان دووره له راستییه‌وه.
راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، بلێر له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل له هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی دیكه ئه‌نجامدا بوو، به‌ڵام رێكخراوه‌كه‌ی بلێر ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌م راپۆرته به‌بێ هه‌ماهه‌نگی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ بلێر یاخود تیمه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه و بلێر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا هیچ باسێكی سه‌باره‌ت به كۆچپێكردنی دانیشتووانی غه‌ززه نه‌كردووه‌ته‌وه."
رێكخراوه‌كه‌ی بلێر له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه كه مه‌به‌ست لێی كۆچپێكردنی غه‌ززه‌ییه‌كانه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو دانیشتووانی غه‌ززه خۆیان توانای مانه‌وه و ژیانیان له غه‌ززه هه‌یه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.