بەڵگەیەکی نهێنی هەوڵی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا بۆ لەناوبردنی حزبوڵڵا ئاشکرا دەبێت

رەفیق حەریری و تۆنی بلێر
رەفیق حەریری و تۆنی بلێر

K24 – هەولێر:

بەڵگەیەکی بەر لە 20 ساڵی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا ئاشکرا دەبێت، بەمەبەستی بەکارهێنانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان رەفیق حەریری بۆ لەناوبردنی باڵی سەربازیی حزبوڵڵا کە ئامانجی لەپێشینەی ئەمریکا و بەریتانیا بووە.

ئاژانسی هەواڵی BBC ی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە،بەپێی ئەو بەڵگە نهێنیەی بەو دواییە ئاشکرا بووە، بەریتانیا  دیدارێکی نهێنی و سوودبەخشی لەگەڵ حزبوڵڵا ئەنجامداوە و دووپاتیان لەوە کردۆتەوە کە گفتوگۆکان لەنێوانیان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەی شکستی هێنا لە باوەڕهێنان بە حزبوڵڵا بەوەی کاری سیاسیی خۆیان کورت بکەنەوە.

لە سەرەتاکانی مانگی تەمووزی ساڵی 2003، تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا، داوای لە رەفیق حەریری سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی لوبنان کرد سەردانی لەندەن بکات دوای مانگێک لە گفتوگۆی نێوان سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پێشووی فەرەنسا جاک شیراک.

جاک شیراک بە شێوەیە وەسفی حەریری دەکات کە تێڕوانینێکی دووربینانەی هەیە و، زیرەکە بۆ پرسی ئاشتی، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە بیرکردنەوەی رابەری فەڵەستینییەکان( یاسر عەرەفات)، هۆشداری دایە بلێریش کە بێدەنگ بێت لەسەر ئەو نهێنیانە و بیان پارێزێت، وەک ئەوەی بەڵگەکە بڵاوی کردۆتەوە.