به فه‌رمی، مانچێسته‌ر یونایتد گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆگبای راگه‌یاند
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆگبای بۆ ئۆڵد ترافۆرد راگه‌یاند.
مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پۆگبا ئێستا له مانچێسته‌ره‌وه پشكینینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت.
چوونی پۆگبا ئه‌مڕۆ بۆ مانچێسته‌ر، دوای ئه‌وه هات كه یانه‌ی یوڤێنتۆس به فه‌رمی پۆگبای سه‌ربه‌ست كرد له ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێشووی میدیاكان، پۆگبا به بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یوناتید گواستراوه‌ته‌وه.
پۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یاریی كردووه، به‌ڵام له هاوینی 2012 به گرێبه‌ستێكی به‌لاش بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستبه‌رداری بوو.