ژینا سەقزی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ژینا سەقزی
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ژینا سەقزی

K24 – هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ژینا سەقزی بەرهەمێکی تازەی بەناوی "یاری من" بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەند ژینا سەقزی، دەربارەی بەرهەمەکەی بە کوردستان24 ی راگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەم، کە بەناوی "یاری من"ـە، بەرهەمەکە لەلایەن فەرهاد نباتییە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و کاری ئەرنجمێنت و میلۆدی، ئەفشین شوکری ئەنجامی داوە و ئەمە نوێترین بەرهەمی منە و هیوادارم بەدڵی هەوادارەکانم بێت.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "ژینا سەقزی" لە ساڵی 2015ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، تا ئێستا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە و لە ئێستاشدا تازەترین بەرهەمی خۆی بەناوی "یاری من"بڵاوکردووەتەوە.