تێليگرام سێرڤهرهكانى دهگوازێتهوه بۆ ناو ئێران
K24 – ههولێر:
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئينتەرنێت ئاشکرایکرد، کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێليگرام لە داهاتوویەکی نزیکدا سێرڤهرەکانی خۆی دەگوازێتەوە بۆ ناو ئێران.
بە گوتەی ئەبولحەسەن فهیروز ئابادی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئينتەرنێت لە ئێران بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی تێلگرام رەزامەندیی خۆیان بۆ گواستنەوەی سێرڤهرەکانیان بۆ ناوخۆی ئێران دەربڕیوە.
بەرپرسانی تێلگرام تا ئێستا ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
تێليگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی رووسییە کە لە رێگای مۆبایلەوە بەکار دەهێنرێت و زیاتر لە 80%ی بەکارهێنەرانی دانیشتووی ئێرانن. 20 ملیۆن کەس لە ئێران ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەکار دههێنن و بەرپرسانی باڵای ئێران زۆر جار هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو ئەگەر تێليگرام زانیاریی بەکارهێنەرانی نەخاتە بەر دەستی حکوومەت ئەوا رێگای چالاکیی پێ نادەن.