نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى ئێران ده‌كات
k24 - هەولێر :
لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی پارێزگای کرمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەبەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە: سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆرستييانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا به ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-01-2024، ئاژانسەکانی ئێران رایانگەیاند، بە هۆی دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیک مەزارگەی قاسم سولەیمانی، لە شاری کرمانی ئەو وڵاتە، لانیکەم 103 کەس کوژراون و زیاتر لە 141 کەسیش بریندار بوون.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆرستييانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا به ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/1/3