سوپای عێراقی سێ کوردی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک دەستگیردەکات

سوپای عێراقی
سوپای عێراقی

K24 – هەولێر :

لەبەر ئەوەی نەیانهێشتووە سوپای عێراق بێتە سەر ماڵەکانیان و داگیریی بکات، گوتویانە ماڵ و خانووەکانیان چۆڵ ناکەن و شوێنی خۆیانە، سوپای عێراقی سێ کوردی گەڕەکی نەورۆزی کەرکووکی دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ی کانوونی دووەمی 2024)، سوپای عێراقی لە کەرکووک، هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێکی گەڕەکی نەورۆز بە بیانووی  ئەوەی خانووەکان موڵکی وەزارەتی بەرگریی عێراقە، سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک چووە نێو خۆنیشاندەرانی گەڕەکی نەورۆز و رایگەیاند: سوپای عێراقی چۆتە نێو ماڵێک ئەو کاتەی خێزانەکە لەماڵ نەبوون، تا ئێستاش سوپای عێراقی هاتۆتە لەنێو ماڵەکەدایە.

پەیامنێری کوردستان24 لەگەڵ هاووڵاتییەکی گەڕەکی نەورۆز قسەی کرد، ئەو هاووڵاتییە گوتی: 21 ساڵە ئەئێرە شوێنی کوردە، مەگەر بە دەبابە بێنە سەرمان و داگیریی بکەن، دەڵێت: ئەوانە دێن ماڵەکانمان داگیر دەکەن، ئێمەش دەمانەوێت بژین و تێکدەر نین،  ئێمە شەڕ لەسەر خاکی خۆمان دەکەین.

سۆران کامەران ئەو زانیاریانەی گواستەوە لەبارەی هۆکارەکانی دەستگیرکردنی سێ کوردی گەڕەکی نەورۆز لەلایەن سوپای عێراقیەوە، رایگەیاند: ئەوانەی دەستگیرکران، لەسەر ئەوە دەستگیر کران کە گووتیان لێرە ناڕۆین، هاووڵاتیەکیش گوتی: سەت ئەوەندەمان لێ بگیرێت.، ئەو شوێنە چۆڵناکەین بۆ سوپای عێراقی کە دەیانەوێت عەرەبی تیدا نیشتەجێ بکەن.

یەک لە دەستگیرکراوەکان دوای ئازاد بوونی بە میدیاکانی گوت: سوپای عێراقی هەڕەشەیان لیکردین کە  دەماندەنە دەست ئیستقبارات، دەشڵێت: سوپاکە کاردانەوەی خراپیان هەبووە بەرامبەرمان، پەیامنێری کوردستان24یش رایدەگەیەنێت، دەستگیرکراوەکان بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە شوێنەکە بەجێبێڵن.

هسۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 ئاشکرای دەکات، سوپای عێراقی ئاماژە بەوە دەکەن، فەرمانی وەزارەتی بەرگری عیراقیان هەیە بۆ چۆڵکردنی ئەو خانووانە، هێزێکی زۆریش ىڵاوەیان پێکراوە لە کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکی نەورۆز.