به‌فر و بارانی كورتخایه‌ن و به‌لێزمه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای 24 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئەم شەو نمەبارانى پچڕ پچڕ لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بەردەوام دەبێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای 24 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئەم شەو نمەبارانى پچڕ پچڕ لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بەردەوام دەبێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان ئەگەر هەیە ئەو نمەبارانە بۆ ناوچە شاخاوییەکانى دیكه و سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و باکوورى پارێزگای سلێمانى درێژبێتەوە. هاوکات بەفر لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەكانی ناوچه سنوورییەکان دەبارێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئێوارە و درەنگانى شەوى هەینى یپێشبینى بارانى کورتخایەنى بە لێزمە بۆ هەر یەکێک لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و کۆیە دەکرێ. هەروەها بۆ ناوچەکانى دیكه‌ی هەولێر، سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان کەرکووک باران ده‌بارێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رێژه‌ی بارانباری ئه‌مڕۆی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌م شێوه‌یه بووه.
ئەمەش بارانى کاتژمێرەکانى ڕابردووى ئەمرۆیە:
هەولێر 0.2ملم
پیرمام 0.8ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 2.2ملم
زاخۆ 2.6ملم
ئاکرێ 1.8ملم
ئامیدى 5.4ملم
باتوفە 4.6ملم
مێرگەسۆر 4.0ملم
بامەڕنێ 7.2ملم
بازیان 0.2ملم
ماوەت 0.6ملم
قەڵادزێ 0.4ملم
دوکان 0.2ملم
هەڵشۆ 1.0ملم
خەبات 1.2ملم
مانگیش 3.0ملم
سۆران 2.0ملم