هۆكینگ به به‌شداریكردن له ئاهه‌نگێكی سێكسی به‌كۆمه‌ڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
جێفری ئێبشتاین یه‌كێك بوو له ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ساڵی 2019 دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌ستگیر كرا، له‌ناو به‌ندیخانه‌دا خۆی كوشت، ئێستا زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له ئاهه‌نگێكدا كه له‌لایه‌ن جێفرییه‌وه رێكخرابوو ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی و تێیدا هۆكینگی زانای فیزیاییش به‌شدار بووه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌و ئاهه‌نگه‌ی ئێبشتاین له دوورگه‌كه‌ی خۆی رێكیخستبوو، چه‌ندان كه‌سایه‌تی ناوداری جیهانی تێیدا به‌شدارییان كردبوو، له‌وانه‌ش بێڵ كلینتۆن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ستیڤن هۆكینگ، زانای به‌ناووبانگی فیزیا، بێڵ گه‌یتس، ملیاردێر، ئۆپێرا وێنڤری، ژنه‌پێشكه‌شكاری دیاری ئه‌مه‌ریكی، لیۆناردۆ دی كابریۆ، ئه‌كته‌ری به‌ناووبانگ و چه‌ندینی دیكه له كه‌سایه‌تییه‌كان.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان روونیان كردووه‌ته‌وه، دادگای فیدراڵی لە نیویۆرک بەڵگەنامەکانی ئاشکرا کردووه کە ناوی ئەو کەسانەی تێدایە و گومانیان لێ دەکرێت پەیوەندییان لەگەڵ ئیپشتاین هەبووبێت، کە ناوبراو چه‌ندان تاوانی سێکسی ئەنجامداوە و یه‌كێكیش له‌و تاوانانه ئه‌و ئاهه‌نگه بووه كه له دوورگه‌كه‌ی خۆی رێكیخستبوو و تێیدا ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرایه سه‌ر منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ.
هاوكات رۆژنامه‌ی "زە تێلێگراف"ـی بەریتانی بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئەم زانیاریانە بە بەڵگەنامەیەک ئاشکرا کراون کە پەیوەندییان بە داوایەکی یاسایی یه‌كێك له قوربانییەکانه‌وه هه‌یه بە ناوی ڤێرجینیا جیوفه‌ر لە دژی گیسلاین ماکسوێڵی هاوبەشی پێشووی ئیپشتاین.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ڤێرجینیا جیوفه‌ر له داوا یاساییه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی، له‌و ئاهه‌نگه سێكسییه به‌كۆمه‌ڵه‌دا كه ئێبشتاین رێكیخستبوو، ستیڤن هۆكینگ، زانای به‌ناووبانگی فیزیا به‌شدار بووه.
بەڵگەنامەکان ئاشکرای دەکەن ئیپشتاین بە ماکسوێڵی هاوبەشی وتووە کە دەتوانێت پارە (به‌رتیل) بە هاوڕێکانی ڤێرجینیا جیوفه‌ر بدات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بێبه‌هاكردنی ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌ن كه جیوفه‌ر سه‌باره‌ت به هۆكینگ شاهێدی له‌سه‌ریان داوه.