ته‌ها ته‌یفوور: كێشه‌ی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی كه‌ركووك درێژكراوه‌ی لێكه‌وته‌كانی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره
K24 – هەولێر:
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ركووك جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی شۆڤێنییه‌ت بووه‌ته‌وه و درێژكراوه‌ی لێكه‌وته‌كانی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی كانوونی دووه‌می 2024) ته‌ها ته‌یفوور، چاودێری سیاسی له‌باره‌ی بارودۆخی كه‌ركووك و كێشه‌ی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز دروست بووه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و پاشخانه شۆڤێنییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له حكومه‌ته‌كانی پێشوو و ئێستای عێراقدا به‌رامبه‌ر به كورد هه‌یه.
ته‌ها ته‌یفوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز رووده‌دات درێژكراوه‌ی لێكه‌وته‌كانی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره و دژی كورد له كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و رووداو و پێشهاتانه‌ی كه‌ركووك زنجیره‌یه‌ك له زنجیره پلانگێڕییه‌كانی دژ به كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و به پاڵپشتی هێزی هه‌رێمی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ناوبراو به پیویستیشی زانی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق به‌یه‌كه‌وه به‌ده‌نگ بێن و هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی رووده‌دات پێویستی به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه و ئه‌ركی تاكه‌كه‌س نییه.
رۆژی ێنجشەممە (4ی کانوونی دووەمی 2024)، سوپای عێراقی بەهەمەڕ و سەربازیی زۆرەوە، هەڵیکوتایە سەر ماڵە کوردەکانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک، هەوڵدەدات ئەو 130 خانووە دەستبەسەردا بگرێت کە نزیکەی 20 ساڵە کورد تێیدا دەژیت.
سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک زانیاریی نوێی لەبارەی جموجۆڵی سوپای عیراقی لە گەڕەکی نەورۆز ئاشکرا کرد و رایگەیاند: هێزەکان هەندێکیان کشاونەتەوە دوای هەوڵێکی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
کوردێکی گەڕەکی نەورۆز بە کوردستان24 ی گوت: کورد جارێکی دیکە لە شارە تەعریب دەکرێتەوە، ئەو هاووڵاتییە کوردە گوتیشی: "چەند کەسێکیان لە ئێمە دەستگیر کرد، بۆیە پێکەوە فشارمان بۆسەر هێزەکە دروستکرد."
هاووڵاتییەکی دیکەش نیگەرانی خۆی بۆ کوردستان24 نیشاندا لەوەی، ئەوانەی لەدوای 16 ی ئۆکتۆبەرەوە هاتوونەتە گەڕەکی نەورۆز قسەیان لەگەڵدا ناکرێت، چونکە لە نەتەوەی دیکەن، دەڵێت: "چونکە ئێمە کوردین، هاتوونەتە سەرمان کە نزیکەی 20 ساڵە لەو گەڕەکە دەژین."
هاووڵاتییەکی دیکەی گەڕەکی نەورۆز بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، حوکمی عەرەبی لە شارەکە لەسەر کورد جێبەجێدەکەن، پێی وایە مەبەستیان تەنها کوردە، دەشڵێت: بەوەندە ناوەستن و لە گەڕەکی دیکە هەڵدەکوتنە سەر کورد.
نوێنەری شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەنێو هاووڵاتیانی گەڕەکی نەورۆز بۆ کوردستان24 گوتی: لەیەکەم کاتەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە لەسەر کێشەی کوردانی گەڕەکی نەورۆز، سەرۆکوەزیران بڕیاریدا سوپاکە بکێشننەوە، بەڵام پێی جێی سەرسوڕمانە کە هێشتا سوپاکە لەوێ ماونەتەوە.
نوێنەری شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە بەپێی یاسا کێشەکان چارەسەر بکرێن، رایگەیاند: سبەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەغدا قسە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو خانووانەی گەڕەکی نەورۆز، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندووە، ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت، وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەیاننامەی دەبێت.
بەپێی زانیاریی پەیامنێری کوردستان24، خەڵکی گەڕەکی نەورۆز مۆڵەتیان داوەتە سوپای عێراق کە هەتا بەیانی گەڕەکەکە چۆڵ بکەن، ئەگەر ئەوە جێبەجێنەکەن، دووبارە گردەبنەوە، سوپای عێراقیش هەڕەشەی لە دەستگیرکراوەکان کردووە کە جارێکی دیکە بێنە دەرەوە، بە ماددەی تیرۆر دەستگیریان دەکات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سۆران كامه‌ران په‌یامێنری كوردستان24 رایگه‌یاند، كێشه‌ی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.