په‌یامنێری كوردستان24: كێشه‌ی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی كه‌ركووك هێشتا به‌رده‌وامه
K24 - كه‌ركووك:
سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له شاری كه‌ركووك كه چه‌ند رۆژێك هێزێكی زۆری سوپای عێراقی تێدا نیشته‌جێكراوه‌و داوای چۆڵكردنی ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند، كێشه‌ی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی كه‌ركووك هێشتا به‌رده‌وامه و له‌دوایین هه‌وڵیشدا سوپای عێراق ویستوویانه كه‌سوكاری خۆیان له حه‌وت خانووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه نیشته‌جێ بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و حه‌وت خانووه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ربووه، هێشتا راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان نه‌كراونه‌ته‌وه و ئێستا پۆلیس و سوپا له به‌رده‌م ئه‌و حه‌وت خانووه جێگیركراون و كێشه‌كه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی براوه‌ته دادگا.
راشیگه‌یاند، مه‌رامی سه‌ره‌كی سوپای عێراق ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كورد له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ربكرێن كه ژماره‌یان 120 خێزانه و له‌دوای ساڵی 2003 له‌وێ نیشته‌جێن، بۆیه به‌گوته‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه، ئه‌مه شه‌ڕفرۆشتنی سوپای عێراقه به كورد ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێ گه‌ڕه‌كه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
چەند رۆژێکە سوپای عێراق لەنێو گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک بڵاوەیان پێکراوە، ئەو هێزانە لەگەڵ دانیشتوانی گەڕەکەکە ڕووبەڕووبوونەوە.
دوێنێ پێنجشەممە(4ی کانوونی دووەمی 2024)، هێزەکانی سوپای عێراق لەگەڵ دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک رووبەڕووبوونەوە، هێمن دەلۆ پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک پێشتر رایگەیاندبوو: ئەو حەوت خانووەی گەڕەکی نەورۆز کە سوپای عێراق لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزیان تێداجێگیرکردبوو، ژمارەیەک خێزانی عەرەبی تێیدا نیشتەجيکراون و دانیشتوانی گەڕەکەکەش ڕێگریان لەو هەنگاوەکرد، لە ئەنجامی ئەوەشدا گرژی لەنێوان خەڵک و سوپای عێراق دروستبوو.
یەکێک لەدانیشتوانی ئەوگەڕەکە بەکوردستان24ی ڕاگەیاند: لە رێگەی سوپای عێراقەوە پلانی تەعریبکردنی گەڕەکەکەیان جيبەجێدەکرێت و حەوت خانوویان چەند ڕۆژێکە داگیرکردووە، گوتیشی: ئێمە چاوەڕوانبووین هێزەکە بکشێنەوە، بەڵام ژمارەیەک خێزانی عەرەبیان هێناوەو لەنێو خانووەکاندا جێگیریان کردوون، ئەوهاوڵاتییە گوتیشی: ویستمان ڕێگری بکەین، بەڵام سوپای عێراق چەکی لێڕاکێشاین و، بەپشتگیری ئەوان خانووەکان عەرەبی تێدا نیشتەجێدەکرێن، ئەو هاووڵاتیە کوردە داواشیکرد بەزووترین کات کێشەکە چارەسەربکرێت، بەپێچەوانەوە بارودۆخەکە تێکدەچێت و ئەگەری پێکدادان هەیە.
رۆژی چوارشەممە 3 ی کانوونی دووەمی 2024، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هیچ خێزانێکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک ناچار بە دەرکردن ناکرێت و، ئەو هێزەی سوپای عێراق کە لەو گەڕەکە جێگیر کراوە، دەكشێتەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەوەی خستووەتەڕوو، دوای ئەوەی سێشەممە، 02-01-2024، چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک پەیوەندییان پێ کردووە و پێیانگوتووە، هێزێکی سوپای عێراق هاتووەتە سەریان و داوای چۆلکردنی ماڵەکانیان لێدەکات، "لەگەل سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و، بەسوپاسەوە فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کردووە ئەو هێزەی سوپای عێراق بکشێتەوە و ئەو بابەتە رابگیرێت.
بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، کە هاوکات ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیی دیموکراتی کوردستانە، لەگەڵ فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکان قسەیکردووە و بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کشاندنەوەی ئەو هێزەی سوپا جێبەجێ دەکات.