هه‌ڵه‌بجه.. كێڵگه‌ی كوردستان هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هەڵه‌بجه:
پڕۆژه‌ی كێڵگه‌ی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك كه‌رتێكی تایبه‌ت كاری كشتوكاڵی ده‌كات و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و هه‌فتانه دوو جار به‌روبومه‌كانی كه نزیكه‌ی 100 جۆر ده‌بێت، ساغ ده‌كاته‌وه و هاووڵاتییانیش ده‌توانن سه‌ردانی كێڵگه‌كه بكه‌ن و به ده‌ستی خۆیان به‌روبومه‌كان لێ بكه‌نه‌وه و بیكڕن، له ئێستاشدا هه‌لی كارێكی بۆ ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان راگه‌یاندووه.
ئێستا ئه‌م پڕۆژه‌یه كارێكی جیاوازی كردووه، ئه‌ویش راگه‌یاندنی هه‌لی كاره بۆ هاووڵاتییانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌و باره‌یه‌وه حامید ئیسماعیل، سه‌رپه‌رشتیاری كێڵگه‌ی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ـی كانوونی دووه‌می 2024) تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای وردبوونه‌وه له ره‌خساندنی هه‌لی كار، له ئه‌نجامدا به باشیان زانی هه‌لی كار له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان بۆ ده‌ستی كاری ناوخۆیی بگه‌ڕێننه‌وه، به‌تایبه‌ت كه له زۆربه‌ی پڕۆژه‌كاندا كرێكاری بیانی و ده‌ستی كاری ده‌ره‌كی كار ده‌كه‌ن.
حامید ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هه‌لی كاره‌ی ئه‌وان رایانگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌یه هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بن. گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رده‌وام بێت، له ساڵانی داهاتوودا ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان ده‌توانن ده‌رفه‌تی كار دابین بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له 100 كه‌س له ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان زانیاریی كه‌سی (سی ڤی)ـیه‌كانیان پڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌رفه‌تی كار به‌ده‌ستبهێنن.
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی كێڵگه‌ی كوردستان روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان قه‌باره‌ی هه‌لی كاریان سنوورداره و ته‌نیا ده‌توانن هه‌شت بۆ 10 كه‌س وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش به‌پێی پسپۆڕیی و لێوه‌شاوه‌ییان ده‌بێت له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و ئه‌زموونه زانستییه‌كانیان.