کاروان هەورامی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

کاروان هەورامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
کاروان هەورامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کاروان هەورامی، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (دەی یەڵا) لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

هونەرمەند کاروان هەورامی سەبارەت بە بەرهەمە تازەکەی بۆ کوردستان24 دەڵێت: "ئەو بەرهەمە نوێیەم لە لایەن (کاوە ئیسماعیلی)ـیەوە کاری ئەرنجمێنت، نووسین و میلۆدی بۆ ئەنجام دراوە، و ئومێد رەهرۆ کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە و بەرهەمەکەش لە دەرهێنانی   (N5pictures)ـه‌.

هونەرمەند کاروان هەورامی ماوەی ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەریدا کار دەکات و خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی. ماوەیەکی زۆریشە بەرهەمی نوێی نییە و لە ئێستادا نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (دەی یەڵا) بڵاوکردەوە.