بەهۆی تەقینی غاز دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

خانووەکە داڕماوە
دیمەنێکی خانووی ئەو ماڵەی غازی تێدا تەقیوەتەوە
دیمەنێکی خانووی ئەو ماڵەی غازی تێدا تەقیوەتەوە

K24 – کەرکووک

بەهۆی تەقینی تەباغێکی غاز، لەماڵێکدا لە سنووری کەرکووک دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

‎پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی تەقینی تەباغێکی غاز لە ماڵی هاووڵاتییەک لە گوندی حەلوات سەربە شارەدێی زاب لە باشوری کەرکووک، سەقفی خانوویەک داڕووخاو بەوهۆیەوە دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پۆلیس هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: رووداوەکە بەهۆی تەقینی غازەوە بووەو تیرۆریستی نییە.